دڵ خیـــــــــره ما له حێـــــره‌ت مهه ئافتابی هێنا
یه‌ک زه‌ڕڕه عه‌کسی پڕته‌و، ده‌رکه‌وت وتووری سووتاند
ئاوێنه سه‌خت ڕووبوو، له‌و عه‌کـسه تابـی هــێنا
تیماری چاکی ســــــینه‌م، ڕاجع به چاوی مه‌سته
به‌ختیش موافیقی عه‌شـــق، بۆ من خه‌رابی هێنــا
یارم‌له‌ئه‌نده‌روون هات، ده‌ستی ڕه‌قیب له‌ده‌سـتا
غه‌مناک و شــــــادمانم، ڕه‌حمه‌ت عه‌زابی هـــێنا
بۆ تۆبه ســــــــووی مزگه‌وت، هاتم بچم له ڕێدا
بۆ کۆیی مه‌ی فرۆشــــان، عه‌زمم شـــــتابی هێنا
ڕوو هه‌ر له‌من ئه‌پــــــــۆشێ، وا حاڵیه که جبریل
هه‌ر خاســــه بۆ من و ئه‌و، ئایه‌ی حیجابی هێنا
وهیوهی چ مه‌جلسێ بوو، دوێنێ له ده‌بده‌به‌ی‌دڵ
دڵبه‌ر شــه‌ڕابی گێـڕا " ســـــــالم" که‌بـابی هێنا
برچسب:
نویسنده: آبتین شریعتی